ترەمپ، وادەیەكی نوێ بۆ بەردەستبوونی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دیاری دەكات

  2020-09-16 11:52      188 جار بینراوە        کۆمێنت

دۆناڵد ترەمپ جارێكی تر پرسی هیوا و ترسەكانی لەبارەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وروژاندەوە و رایگەیاند، ڤاكسینەكە لەماوەی چەند هەفتەیەكدا بەردەست دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، رەنگە ئیدارەی پێشوو پێویستی بە ساڵانێك بوایە بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسین، بەهۆی دامەزراوەی خۆراك و دەرمان و رێوشوێنەكانی پەسەندكردن و رێگەپێدان، بەڵام ئێمە لەماوەی چەند هەفتەیەكدا دەیخەینە بەردەست، رەنگە كارەكە سێ بۆ چوار هەفتە بخایەنێت.
وادەكەی ترەمپ گەشبینی زۆری پێوە دیارە بەراورد بە خەمڵاندنەكانی بەرپرسانی جێبەجێكاری دەرمان و بەپرسانی دیكە، لەناویاندا ئەنتۆنی فاوتچی بەرێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی بۆ نەخۆشییە گوازراوەكان كە پێشبینیكردووە بە نزیكبوونەوەی كۆتایی ئەمساڵ رەزامەندی لەسەر ڤاكسین بدرێت و ساڵی داهاتوو بەشێوەیەكی فراوان دابەشبكرێت.
بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا پێشتر ترسی خۆیان نیشاندابوو لەوەی كۆشكی سپی فشار لەسەر دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا دروستبكات بۆ رەزامەندیدان بە ڤاكسینەكە پێش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە لە كۆتایی ئەمساڵدا.
لای خۆشیانەوە ئەو كۆمپانیایانەی كە گەشە بە ڤاكسینەكان دەدەن جەختیانكردۆتەوە، ڤاكسینەكانیان ناخەنە بەردەست تا بەوردیی پشكنینیان بۆ نەكرێت لەبارەی سەلامەتی و كاراییانەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو