له‌ ئه‌وروپا تووشبوون به‌كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌‌ تۆماركرد

  2020-09-16 13:04      124 جار بینراوە        کۆمێنت
ئه‌وروپا تووشبوونی‌ 53 هه‌زار كه‌سی‌ به‌خۆوه‌بینی‌

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی‌ ئه‌یلول، رێكخراوی‌ ته‌ندرووستی‌ جیهانی‌ هۆشداریی‌ دا له‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا ده‌چێته‌ قۆناغێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ جه‌نگی‌ دژ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنادا.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندرووستی‌ جیهانی‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ینی‌ رابردوو ژماره‌ی‌ تووشبووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشته‌ 53 هه‌زارو 873 كه‌س.
تووشبوونی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆری‌ ئه‌وروپییه‌كان به‌ په‌تاكه‌، ترس‌و دڵه‌راوكێی‌ له‌نێو دانیشتوانی‌ ئه‌و كیشوه‌ردا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ جارێكی‌ تر ئه‌وروپا وه‌كو به‌هاری‌ رابردوو گیرۆده‌ی‌ ده‌ستی‌ په‌تاكه‌ بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مایكڵ راین به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فریاكه‌وتن له‌ رێكخراوه‌كه‌، رایگه‌یاند، كاتی‌ ئه‌وه‌هاتووه‌ بڕیارگه‌لێكی‌ قورس بدرێن، له‌پێناو پاراستنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باری‌ ته‌ندرووستیان لاوازه‌، هه‌روه‌ك ده‌بێت خوێندنی‌ گه‌نجان به‌رده‌وامی‌ پێ بدرێت، به‌ڵام ده‌بێت پێشبینی‌ زیانێكی‌ گیانی‌ زۆر بكه‌ین.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز عه‌ره‌بیه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو