مستەفا كازمی: سەر بە هیچ حزبێك نیم و پشك پشكێنەی مەزهەبی تێدەپەڕێنین

  2020-09-16 13:18      107 جار بینراوە        کۆمێنت

مستەفا كازمی جەخت لە تێپەڕاندنی پشك پشكێنەی حزبی و مەزهەبی دەكاتەوە و دەڵێت، ئەو حزبی نییە و سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی نییە.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، ژمارەیەك گۆڕانكاری ئیداریی و یاساییمان ئەنجامداوە لەسەر بنەماكانی دەستپاكی و شارەزایی و بنیاتنانی دامەزراوەكان، بۆ تێپەڕاندنی پشك پشكێنەی مەهەزبی و حزبی، ئەوەش داواكارییەكی جەماوەرییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە حزبی نین و سەر بە هیچ حزبێكیش نین، بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان گواستنەوەی ئەم ئەمانەتەیە تا هەڵبژاردنی حوزەیرانی داهاتوو، كاركردن بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی.
جەختی لەوەشكردەوە، پێویستە سیاسییەكان تێبگەن لەوەی عیراق بە بارودۆخێكی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا ئیرادەیان بەهێزە.
وتەكانی كازمی دوای ناڕەزایی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان دێت لەبارەی گۆڕانكاریكردن لە 16 بەرپرسی گەورەی حكومیدا و تۆمەتباركردنی بەوەی لەسەر بنەمای پشك پشكێنە گۆڕانكارییەكانی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو