روسیا 100 ملیۆن ڤاكسینی‌ دژه‌كۆرۆنا ده‌فرۆێشته‌ هیندستان

  2020-09-16 14:16      102 جار بینراوە        کۆمێنت
روسیا ڤاكسینی‌ دژه‌كۆرۆنا ده‌فرۆێشته‌ هیندستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی‌ ئه‌یلول، روسیا رایگه‌یاند كه‌ سه‌ودانامه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ واژۆكردووه‌ بۆ فرۆشتنی‌ 100 ملیۆن ڤاكسینی‌ دژه‌ كۆرۆنا(سپۆتنیك v) به‌ هیندستان.
له‌و باره‌یه‌وه‌، سندوقی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ راسته‌وخۆ روونیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ودانامه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ Dr. Reddy ی‌ زه‌به‌لاحی‌ هیندستانیدا واژۆكردووه‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ بواری‌ ده‌رمانسازییه‌.
كیریل ده‌میترییف سه‌رۆكی‌ سندوقی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ هیندستان له‌و وڵاتانه‌ی‌ جیهانه‌ كه‌ به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ پێگه‌یشتووه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان ته‌شه‌نه‌ی‌ كردووه‌‌و مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا بگاته‌ ترۆپكی‌ ئاستی‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ (روسیا الیوم)
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو