فڕۆكەیەكی ئەمریكی لەلایەن ڤەنزوێلاوە تێكدەشكێندرێ

  2020-09-16 15:05      135 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی ڤەنزوێلا ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020 رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی فڕۆكەیەكی ئەمریكای خستۆتەخوارەوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی ئاسمانی ڤەنزوێلای بەزاندووە.
نێستۆر ریڤیرۆڵ، وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەكی فڕۆكەیەكی تێكشكاوی ئەمریكای بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی، فڕۆكەیەك كە ماددەی هۆشبەری هەڵگرتبوو بە ژمارەیەكی تۆماری ئەمریكییەوە كەوتە خوارەوە كە بە شێوەیەكی نایاسایی ئاسمانی ئەو وڵاتەی لە ویلایەتی زولیا بەزاندبوو.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی رابردوو نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا دەستگیركردنی سیخوڕێكی ئەمریكی لە نزیك پاڵاوگەی نەوت لە باكوری رۆژئاوای وڵاتەكەی راگەیاند، لە بەخشێكی راستەوخۆشدا باسی لەوەكرد، سیخوڕێكی ئەمریكیان لە ویلایەتی فالكۆن دەستگیركرد، كە سیخوڕی لە پاڵاوگەكانی ئاموەی و كارتۆن كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو