مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی، هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی صالح رەشید دەردەبڕێت

  2020-09-16 15:49      172 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی صالح حاجی رەشید پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو صالح حاجی رەشید
بەڕێزان لێپرسراو و هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی سلێمانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوای هەڤاڵ (صاڵح حاجی رشیدی مەوكەبە)  ئەندامی مەڵبەند لەسنوری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانیمان  بیست  بەوبۆنە خەمناكەوە بەناوی لێپرسراوی مەكتەب ولێپرسراوی بۆرد و بەشەكان وئەندامانی مەكتەب وتەواوی  كادر و كارمەندانی مەكتەبی رێكخستنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین داواكارین لەیەزدانی مەزن ئارمی وسەبوری بەخانەوادەكەتان ببەخشێت و رۆحی خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.
كاكە ساڵحی خوالێخۆش بوولەبنەماڵەیەكی كورد پەروەر و شۆڕشگێڕ پەروەردەبووە و یەكێك بووە لەكادرە دیارو چالاكەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  لەسنووری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی توانیویەتی دڵسۆزانە وچالاكانە ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێكردووە، بەداخەوە بۆگیان لەدەست دانی.
اناللە وانالیەراجعون
مەكتەبی ڕێكخستنی 
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو