نەتەوە یەكگرتووەكان، داوایەك لەبارەی سوریا ئاڕاستەی توركیا دەكات

  2020-09-16 16:08      163 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لە توركیا كردووە پێشێلكارییەكانی لە باكووری سوریا رابگرێت. 
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، لیژنەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی جەنگ داوای لە توركیا كردووە، پێشێلكارییەكانی لە باكووری سوریا رابگرێت.
هەروەها، لیژنەكەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی پشتیوانی توركیا بۆ چەند گرووپێكی چەكدار لە باكووری سوریا، دەیان كردەوەی تیرۆریستی و تاوانكاری جەنگ لەلایەن ئەو گرووپانەوە دژ بە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە ئەنجامدراون.
نەتەوەیەكگرتووەكان داواشی لە توركیا كردووە، پێویستە لەسەر ئەو وڵاتە كار بكات بۆ رێگەگرتن لەو پێشێلكارییانەی ئەو گرووپانە ئەنجامی دەدەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو