مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشیی لەکەسوکاری حاجی مستەفا رازاوە دەکا

  2020-09-16 17:10      96 جار بینراوە        کۆمێنت

مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی مسته‌فا رازاوه‌، كه‌سایه‌تیی دیاری شاری سلێمانی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی حاجی مستەفا ڕازاوە، باوكی هەڤاڵان دڵبەند ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ک) و دکتۆر دڵشاد-مان پێگەیشت، هاوبەشی خەم و پەژارەی بنەماڵەو كەسوكارە بەڕێز و تێكۆشەرەكەیانین.

یەزدانی مەزن سەبورییان بداتەوە و ئەمە دواناخۆشیان بێت.

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان

16/9/2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو