نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

  2020-09-16 19:50      219 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 42.16 دۆلار ‌ به‌رزبووه‌وه‌‌‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری‌‌‌‌ به‌خۆوه‌بینی‌‌‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ راوه‌ستانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت‌و گازی‌ ده‌ریایی‌ له‌ ئه‌مریكا، له‌ئاكامی‌ باوباراندا، هاوكات به‌پێی‌ راپۆرته‌كان نه‌وتی‌ عه‌مباركراوی‌ ئه‌مریكاش دابه‌زینی‌ به‌خۆوه‌بینی‌. 
كاتژمێر 7:48ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ‌ چوارشه‌ممه‌ 16 ی‌ ئه‌یلول،‌ نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 42.16 دۆلار ‌ به‌رزبووه‌وه‌‌‌.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بۆ‌ 40.10 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك‌ به‌رزبووه‌وه‌‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو