ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی‌ سه‌وز هێزی‌ بڵاوكرده‌وه‌

  2020-09-16 20:06      80 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی‌ ئه‌یلول، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ئەمریكا ھێزێكی‌ سه‌ربازی‌  لە نزیك باڵیۆزخانەكەی لە سه‌نته‌ری‌ ناوچەی سەوزی‌ بەغدا بڵاوكردەوە.
ئه‌و سەرچاوەیە ده‌ڵێت: ھێزێكی ئەمریكی له‌گه‌ڵ ژمارەیەك فڕۆكە بەشێوەیەكی چڕ لە دەورووبەری ناوچەی سەوز بڵاوبوونەوە دوای ئەوەی ناوچەكە بە مووشەكێك كرایە ئامانج.
سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، ئەو رێكارە چڕانەی گیرانەبەر، دانیشتوانی ناوچەكەی ناچاركرد لە ماڵەكانیان رابكەن لە ترسی بە ئامانجكردنیان لە لایەن ھێزە ئەمەریكاییەكانەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندبوو مووشكێكی كاتیۆشا ناوچەی سەوزی كردووەتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو