كارمەندی بانكێك زیاتر لەدوو ملیار دینار دەدزێت

  2020-09-17 10:28      221 جار بینراوە        کۆمێنت

كارمەندی بانكێك لەشاری هەولێر زیاتر لە دوو ملیار دینار دەدزێت، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان كارمەندەكە دەستگیردەكەن و بەشی زۆری بڕی پارەكەش دەگەڕێننەوە بانكەكە.
بەپێی زانیارییەكان، لەبانكی منارە لەشاری هەولێر زیاتر لەدوو ملیار دینار لەلایەن كارمەندێكی بانكەكەوە دزراوە، لەكاتی حەواڵەكردنی پارەكە ئەو كارمەندە بەشێكی داخیل كردبوو، بڕی زیاتر لەدوو ملیار دیناریشی بۆخۆی بردبوو. 
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو وتی: دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەستەی ئەستۆپاكی، توانرا بە ماوەیەكی كەم دزینی ئەو پارەیە ئاشكرابكرێت؛ ئێستا كارمەندەكە پارەكەی گەڕاندووەتەوە بانكەكە و تەنیا 30 تاوەكو 50 ملیۆن دیناری ماوە بیگەڕێنێتەوە، هەموو رێكارە یاساییەكانیشی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو