بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی نارد

  2020-09-17 12:17      193 جار بینراوە        کۆمێنت

پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 گەیشتە هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، شایستە دارییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 كە بڕی (هەشت ملیار و هەشتا و پێنج ملیۆن دینار)ە گەیشتوەتە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەفتەی داهاتوودا دەستبەدابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەسەر جوتیاراندا دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو بەڵێنی بەجوتیاران دا كە شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو