لە دهۆك به‌هۆی‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆوه‌ كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ستدا

  2020-09-17 14:35      130 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێكی‌ دوای‌ یه‌كێك له‌ رووداوه‌كان

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی‌ ئه‌یلول،‌ لە سنووری‌ پارێزگای دهۆك سێ رووداوی هاتوچۆ روویاندا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كه‌سی تریش برینداربون و 11 سەر ئاژەڵیش مرداربوونه‌وه‌.
له‌و رووه‌وه‌، ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، كاتژمێر 10:20 خولەكی سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆ پێكدادانێك لە نێوان دو ئۆتۆمبێل لە نزیك گوندی كێلكێ لە شەقامی سەرەكی دێرەبین رویدا و لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كه‌سی‌ تر برینداربون.
وتەبێژه‌كه‌ی هاتوچۆی دهۆك، هه‌روه‌ها وتی‌: ئەمڕۆ لە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی، لە شەقامی سەرەكی زاخۆ - دهۆك، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە ئۆتۆمبێلەكەی گەیشت، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبو.
هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆك، لە روداوێكی تری‌ هاتووچۆدا،  كە لە كاتژمێر 5:30 خولەكی بەرەبەیان رویدا، لە شەقامی سەرەكی باتیفا بۆ زاخۆ، ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكات بە ناو ژمارەیەك سەر ئاژەڵدا و بەو هۆیەوە 11 سەر مەڕ و بزن دەكوژێت و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو