نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: كۆرۆنا له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌و پێكوته‌ رایناگرێت

  2020-09-17 15:23      156 جار بینراوە        کۆمێنت
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، باوه‌ڕی‌ وایه‌ كه‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ خه‌رێكه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.
دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ 16ی‌ ئه‌یلول، گۆتێرێش، له‌ میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: په‌تای‌ كۆڤید -19 له‌ هیچ یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه‌ ناچێت كه‌ له‌ژیانماندا بینیومانن، ژماره‌ی‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م په‌تایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی‌ جیهانی‌.
له‌باره‌ی‌ ئه‌و پێكوتانه‌ی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ UN وتی‌: زۆر كه‌س گره‌و له‌سه‌ر پێكوته‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خوودی‌ ئه‌و پێكوتانه‌ش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ په‌تاكه‌ راناگرن.
به‌گوێره‌ی‌ داتا فه‌رمییه‌كان، تائێستا 29 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا تووشی‌ كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 941 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ " سپۆتنیك"ی‌ رووسی‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو