كازمی‌ باس له‌ سێ‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی‌ سه‌ر عیراق ده‌كات

  2020-09-17 15:51      223 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی‌ ئه‌یلول، مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانیكردنی‌ باره‌گای‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شكاندا، باسی‌ له‌و سێ‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ كرد كه‌ له‌ئێستادا به‌رۆكی‌ عیراقیان گرتووه‌.
له‌و باره‌وه‌یه‌وه‌، نووسینگه‌ی‌‌ رۆژنامه‌وانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر كه‌ PUKNOW به‌دواداچوونی‌ بۆ كردووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا كازمی‌ گوێبیستی‌ تێڕوانینی‌ سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌ له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ ئاسایشی‌ عیراق، به‌تایبه‌تی‌ بارودۆخی‌ سنووره‌كانی‌ نێوان عیراق‌و سوریا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، ئاماژه‌ی‌ بۆ سێ‌ هه‌ڕه‌شه‌(ئاڵنگاریی‌) ئه‌منی‌ كردووه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی‌ عیراق بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌یبه‌تی‌ ده‌وڵه‌ت‌و سه‌پاندنی‌ یاسا‌و كۆتایهێنان به‌ دیارده‌ی‌ چه‌كداریی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت‌و راوه‌دوونانی‌ پاشماوه‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش.
كازمی‌، هه‌روه‌ك جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق توانای‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ تێپه‌ڕێنن‌و سه‌قامگیریی‌‌و ئارامی‌ بسه‌پێنن.
 
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو