ئه‌مریكا سزای‌ به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای‌ لوبنانی‌ په‌یوه‌ست به‌ حزبوڵادا سه‌پاند

  2020-09-17 18:56      109 جار بینراوە        کۆمێنت
سه‌پاندنی‌ سزا، به‌كرده‌وه‌ دایانده‌بڕێت له‌ سیستمی‌ دارایی‌ جیهانی

وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی‌ ئه‌یلول، سزای‌ به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای‌ لوبنانیدا سه‌پاند كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ حزبوڵای‌ لوبنانه‌وه‌.
ئه‌و دوو كۆمپانیانه‌ی‌ سزاكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، بریتین له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمپانیای‌ " ئارش كۆنسالتینگ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و راوێژكاری‌ ئه‌ندازیاری‌" و " میعمار كۆنستره‌كشن بۆ ئه‌ندازیاری‌‌و به‌ڵێنده‌رایه‌تی‌"، له‌پای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ردووكیان موڵكی‌ حزبوڵان یاخوود له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ ئه‌و حزبه‌دان.
هاوكات سزا به‌سه‌ر سوڵتان خه‌لیفه‌ ئه‌سعه‌د دا سه‌پێندرا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ جێبه‌جێكاری‌ حزبوڵا‌و په‌یوه‌ندی‌ پته‌وی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای‌ ناوبراودا هه‌یه‌.
سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر ئه‌و دوو كۆمپانیاو كه‌سایه‌تییه‌دا، به‌كرده‌وه‌ دایانده‌بڕێت له‌ سیستمی‌ دارایی‌ جیهانی‌‌و ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كانیاندا ده‌گیرێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران له‌وكاته‌وه‌ زیاتر ئاڵۆز بوو كه‌ له‌ساڵی‌ 2018 ئیداره‌كه‌ی‌ سه‌رۆك تره‌مپ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ تاران كشایه‌وه‌‌و له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستیكرد به‌سه‌پاندنی‌ سزای‌ ئابووری‌‌و دارایی‌ سه‌خت به‌سه‌ر ئێراندا.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز عه‌ره‌بیه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو