ڤاکسینی دژه‌کۆرۆنا دەکەوێتە نەخۆشخانەکانەوە

  2020-09-17 21:44      380 جار بینراوە        کۆمێنت
لەسەر ئاستی جیهان 9 جۆر له‌ ڤاکسین(پێكوته‌)ی دژه‌کۆرۆنا لە دوا قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدان

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە لەسەر ئاستی جیهان 9 جۆر له‌ ڤاکسین(پێكوته‌)ی دژه‌کۆرۆنا لە دوا قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدان و پێدەچێت لە نۆڤەمبەری ئەمساڵدا وڵاتی چین ڤاکسینێک بخاتە بازاڕەوە.
ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ وڵاتی چین سەرکەوتوو بووە لە دۆزینەوەی پێکوتەی دژ به‌کۆرۆناداو  قۆناغی سێهەمی تەواوکردووەو سەرکەوتووە بووە پێدەچێت لەکۆی ئەو 9 ڤاکسینەی کە لە دوا قۆناغەکانیدایە، وڵاتی چین لەنۆڤەمبەری داهاتودا ڕەزامەندی لەسەر  ئەوەی خۆی وەربگرێت و بیخاتە بەردەست.
بەپێی وتەی "و جوی تشن" زانای پەتا ڤایرۆسیەکانی ناوەندی چینی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیە باوەکان بەتۆڕی میدیای CCTV چینی وتووە ئەو پێکوتەیە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوەو لەنۆڤەمبەری داهاتودا پێشبینی دەکرێ ڕەزامەندی لەسەر وەرگیرێ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسه‌كه‌، بەتەنیا زانایانی چینی نین کەسەرقاڵی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنان، بەڵکو  هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئەڵمانیاو ڕوسیاو ئەمریکاش لە به‌ده‌ستهێنانی‌ ڤاکسینی دژه‌کۆرۆنا نزیک بونەتەوەو  لە ئێستادا 9 پێکوتە لەدژی کۆرۆنا لەقۆناغی سێهەم و کۆتاییدان، ئەگەرچی پێکوتەی ڕوسی ڕاگەیاندراوە، بەڵام زۆرێک لە زانایان بە گومانن لەدروستی زانیاریەکانی. 

ئاماده‌كردنی‌: شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو