ئاگادارییه‌ك له‌ رەگەزنامە و كاروباری شارستانی ھەولێره‌وه‌

  2020-09-22 14:30      242 جار بینراوە        کۆمێنت
لەمەودوا ھاووڵاتییان بۆ ئەم مەبەستە ناچنە بەغدا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی‌ ئه‌یلول، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی، ئاگادارییه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌: بە مەبەستی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی رۆتین هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صوره‌ قید) دەستبەكاربووە و لەمەودوا ھاووڵاتییان بۆ ئەم مەبەستە ناچنە بەغدا و لە ھەولێر كارەكانیان رایی دەكرێت.

ئه‌مه‌ش دەقی راگەیەندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی ھەولێره‌:

بە مەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صوره‌ قید) لە رێكەوتی 16/9/2020 دەستبەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان پێشتر پێویست بوو سەردانی بەغدا بكەن لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی خۆشەویست.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو