هاوخه‌می‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بۆ كۆچی‌ دوایی‌ پشتیوانی‌ شێخ شه‌ره‌ف

  2020-09-23 08:05      292 جار بینراوە        کۆمێنت
پرسه‌نامه‌

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و نیشتمانپەروەری دڵسۆز پشتیوان شێخ شەرەف.مان پێگەیشت. 
کۆچکردوو پشتیوان شێخ شەرەف بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تێکۆشان لەپێناوی ئازادی و سەرفرازی گەلەکەماندا بەسەربردو لەڕێگای دوورو درێژی خەباتدا، تووشی زیندانیکردن و ئەشکەنجە و ئازاری زۆر بوەوەو کەمئەندامی سەنگەر بوو. 
لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە، داخێکی سەختە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین، هاوبەشی خەمیانین، لەیەزدانی مەزن داواکارین دواناخۆشیان بێت.
 
مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
22/9/2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو