لەلیستی نوێی مووچەدا لێبڕینی21%نامێنێت

  2020-09-23 13:27      1594 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی داهاتی ناوخۆ لەم مانگەدا بۆ سەروو 300 ملیار دینار زیادیكردوە، لە دواین رێنمایی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بۆ  مووچەی ئەم مانگە "لێبڕینی 21%ی مووچە نامێنێت".
سەركۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا بە رووداوی راگەیاندووە، بەپێی ئەو لیستەی بۆ دابەشكردنی مووچە دانراوە، دوای دابەشكردنی دوو وەزارەتی حكومەتی عیراق دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە پارەكە دێت.
سەبارەت بەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی 300 ملیار داهاتی لەبەردەستە و 320 ملیار دیناریشی لەلایەن عیراقەوە بۆ دێت، ئایا دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی 21% دەبێت، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی: "وەزارەتی دارایی لەگەڵ گەنجینەكان كۆبووەتەوە و ئەمجارەش هەر بە لێبڕینەوە دابەشدەكرێت، بەڵام جیاواز دەبێت لە هی مانگی رابردوو".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كەسێك مووچەكەی ملیۆنێك بووایە تەنیا 790 هەزاری وەردەگرت، بەڵام لەم رێنماییە تازەیەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەریكردووە لەنێو قایمەی مووچەی ئەم مانگە لێبڕینی 21%ی مووچەكە نامێنێت".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو