نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-09-23 14:22      186 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 41.94 دۆلار ‌ به‌رزبووه‌وه

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا هه‌ر به‌نزمیی‌ مایه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ چه‌ند سه‌نتیك به‌راورد به‌دوێنێ‌ به‌رزبوه‌وه‌ته‌وه‌‌‌‌، ئه‌وه‌ش پاش ده‌ركه‌وتنی‌ سه‌ره‌تاكانی‌ شه‌پۆلی‌ دووه‌می‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ جیهاندا، سه‌رباری‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ لیبیا، پاش هه‌شت مانگ له‌ راوه‌ستان.
كاتژمێر 2:18ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌‌‌‌ ئه‌مڕۆ‌ چوارشه‌ممه‌ 23 ی‌ ئه‌یلول،‌ نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 41.94 دۆلار ‌ به‌رزبووه‌وه‌‌.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بۆ‌ 39.78 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك‌ به‌رزبووه‌وه‌‌‌‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو