به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌وه‌ تاوه‌ری‌ ئیڤڵ چۆڵكرا

  2020-09-23 15:58      223 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ تاوه‌ری‌ ئیڤڵ

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ فه‌ره‌نسا، تاوه‌ری‌ ئیڤڵیان چۆڵ كرد، پاش ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌بووان گوێبیستی‌ كه‌سێك بوون " ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر"ی‌ كردووه‌ ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ هه‌موو شتێكی‌ كردووه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رنسییه‌كان.
به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ترسی‌ ئه‌وه‌ له‌ ئارادابووه‌ بۆمبێك له‌و ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ نرابێته‌وه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ دووپاتكرابێته‌وه‌.
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، كه‌سێكی‌ نادیار په‌یوه‌ندی‌ به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌‌و رایگه‌یاندووه‌ بۆمبێكیان له‌و ناوچه‌یه‌ ناوه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن. 
به‌وهۆیه‌شه‌وه‌، پۆلیسی‌ پاریس ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ تاوه‌ری‌ ئیڤڵ ئابڵوقه‌داوه‌ و هانی‌ خه‌ڵكیان داوه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو