زانكۆی‌ سلێمانی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی‌ خوێندنی‌ ئه‌مساڵ دا

  2020-09-23 17:56      173 جار بینراوە        کۆمێنت
یه‌كشه‌ممه‌ 4ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، یه‌كه‌م رۆژی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن ده‌بێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی‌ ئه‌یلول، زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رۆژی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، یه‌كه‌م رۆژی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن ده‌بێت.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌:


دەست پێکردنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی 
پشت بەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا وپاراستنی تەندروستی خوێندکاران ودابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، بڕیاریدا کە رۆژی (یەک شەممە) رێکەوتی (٤-١٠-٢٠٢٠) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان، کە بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت  بۆ ماوەی ٦ ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە وکۆلێجەکان  خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت. ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم خوێندکاران ومامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆ دەکەین، بەھیوای سەرکەوتن وتەندروستی بۆ ھەموو لایەک.

٢٣-٩-٢٠٢٠
راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو