‎كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی كرد

  2020-09-23 18:00      205 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی‌ ئه‌یلول، لە شاری سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی ڕابەری تەریقەتی قادری و ژمارەیەك لە شێخانی تەریقەتی قادری.
‎لە میانی پێشوازیكردنەكەدا كۆسرەت رەسوڵ بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كردو كورتەیەكی لەبارەی ڕۆڵی دیاری شێخانی تەریقەت بەگشتی خستەڕوو و دووپاتی لە گرنگی ڕۆڵیان كردەوەو هیوای خواست وەك هەمیشە ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لەخزمەتكردنی ئایین و كۆمەڵگا.
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ناوخۆی كوردستان و عێراق خستەڕوو، جەختی لە گرنگی پێگەی كورد لەناوچەكەو زەڕوڕەتی یەكگرتوویی و یەكگوتاری كورد كردەوەو هیوای خواست هەموو هەوڵەكان بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان بێ.
‎لای خۆیانەوە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی و و شێخانی تەریقەتی قادری سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی كۆسرەت ڕەسوڵیان كرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو