عیراق ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌ له‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرد

  2020-09-23 19:34      120 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌سه‌رانسه‌ری‌ عیراق 5055 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی‌ ئه‌یلول، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا له‌سه‌رانسه‌ری‌ عیراق 5055 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی‌ تووشبوونی‌ رۆژانه‌ به‌ كۆرۆنایه‌‌ كه‌ تائێستا له‌ عیراقدا تۆماركرابێت. 
هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه له‌و 24 كاتژمێره‌دا 72 كه‌سی‌ تووشبوو به‌ كۆرۆنا گیا‌نیان له‌ده‌ست داوه‌.
باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 3231 تووشبوو به‌ته‌واوه‌تی‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ RT ی‌ روسیا
ئاماده‌كردنی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو