بریكاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەكانی سنوری سلێمانی كۆبۆوە

  2020-09-23 20:37      58 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

‎ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی‌ ئه‌یلول، لیوا چەتۆ ساڵح سعید بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ پێی ڕاگەیاندن لەهەموو كێشەو پێداویستی و داواكارییەكانتان تێدەگەم و دەزانم بەچیدا تێدەپەڕن،بۆیە هەوڵێ تەواوەدەین تا بەشێكی زۆری چارەسەربكەین،لەهەمانكاتدا چەتۆ ساڵح سعید جەختی كردەوە كە دەبێ بەڕێوەبەری ناحیەكانمان پلانی دوور مەوداو نزیك و ستراتیجی تان هەبێت بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتكردنی خەڵكی سنورەكانتان.
‎بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەبەشێكی تری قسەكانیدا پێی ڕاگەیاندن كە ئێوە  خاڵی یەكەمی بەركەوتنن لەگەڵ هاوڵاتێانی سنورەكانتان و حكومەتێكی بچوككراوەن لەناحیەكانی خۆتاندا بۆیە دەبێ خزمەتی هاوڵاتیانی ناحیەكەتان كاری لە پێشینەتان بێت،هەروەها چەتۆساڵح سعید ئاماژەی بەوەكرد كە بەلای ئەوەوە بەڕێوەبەری ناحیەكان ئەو لێپرسراوە حكومییە كەدەبێ خزمەت و ڕایكردنی كاری فەرمانگەكەی بنەمای كاری لە پێشینەتان بێت.
‎دواتر بەرێوەبەری ناحیەكان سوپاسی بریكاری وەزارەتی ناوخۆیانكرد كە لەنزیكەوە لەگەڵیان كۆبۆتەوە و دەیەوێ داواكاری و پێداویستییەكانی ناحیەكان بزانێت،هەروەها ڕاشیانگەیاند پشتیوانی چەتۆ ساڵح سعید بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوان گرنگە.
‎لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا  بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە كە هەر بەڕێوەبەری ناحێیه‌ك لەڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە  كێشەو پێداویستی سنورەكەیان ، بنوسن و بیگەننە دەستی تا لەگەڵ وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران پێكەوە خەم و كێشەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەڕێوەبەری ناحیەكان چارەسەربكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو