بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ داد رێگه‌ له‌ داگیركردنی‌ زه‌ویوزاری‌ كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌ ده‌گرێت

  2020-09-23 20:43      239 جار بینراوە        کۆمێنت
كاركردن به‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس راگیرا

وه‌زاره‌تی دادی عێراق، له‌ نووسراوێكدا، بڕیاریدا كاركردنی‌ به‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عس  له‌ سنووری‌ ماده‌ی‌ 140، رابگرێت. 
گرنگی‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا رێگنادرێت عەرەبە هاوردەکان، بەپێی یاساو گرێبەستەکانی سەردەمی به‌عس دەست بەسەر زەویوزاری جووتیارانی کورد لەو ناوچانەدا بگرن.
له‌و نووسراوه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ 23ی‌ ئه‌یلول ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، هاتووه:‌ ته‌واوی گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك ئه‌نجامدراون و له‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستووری كۆماری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ دۆخی به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌.
جێیی‌ ئاماژه‌بۆكردنه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بڕیاره‌ جگه‌ له‌ سنووری‌ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك‌و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله‌، هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی‌ نه‌جه‌ف‌و كه‌ربه‌لا و ئه‌نباریش ده‌گرێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو