دەربازبووویەكی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال كۆچی دوایی كرد

  2020-09-24 09:37      148 جار بینراوە        کۆمێنت

سێ رۆژ لەمەوبەر دەربازبووویەكی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال و هاوكات یەكێكیش بوو لەشایەتحاڵە گرنگەكانی تاوانی ئەنفال كۆچی دوایی كرد. 
ئەبابەكر عەلی سەعید، دانیشتووی گوندی (كورێمێ)ی سەر بە شاڕەدێی (مانگێشك)ی پارێزگای دهۆكە، رۆژی دووشەممەی رابردوو 21ی ئەیلوولی 2020 كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو، لە ئەنفالی هەشتی بادینان لە ڕۆژی 28-8-1988 لەگەڵ ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی گوندەكەی خۆی و گوندی چەلكی كەژمارەیان 33 هاوڵاتی بوون گوللەباران كران و لەو ژمارەیەدا شەش كەس دەربازبوون.
ئەبابەكر عەلی سەعید هەتا  كۆچی دوایشی كرد، هەر بەهەژاریی و نەداریی ژیانی بەسەربردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو