مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت

  2020-09-24 09:57      1172 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ مووچەی بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبرین دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-9-2020، موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم كە سەر بە حكومەتی ناوەندی بەغدایە بە بێ لێبڕین و بەڕێژەی 100%  دابەشدەكرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە، هەریەكە لە بەرێوەبەرایەتییەكانی (ڕەگەزنامە - پاسپۆرت - نشینگە - نوسینگەی زانیاری)ی هەرێمی كوردستان سەر بە حكومەتی فیدراڵیین و تەمویلی مووچەكانیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەكرێت،بەڵام بەهۆی گۆرانكاری لە سەرۆكوەزیران و ‌چەند وەزارەتێكی دیكەدا كێشە كەوتبوویە ناو مووچەی فەرمانبەرانی ئەو بەرێوەبەرایەتییانە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو