بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت عێراق ڕێككەوتنێكی نوێ‌ لەگەڵ ئۆپیك دەكات

  2020-09-24 11:09      105 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە عێراق ڕێككەوتنێكی نوێ‌ لەگەڵ ئۆپیك دەكات بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە شێوەیەكی ڕێژەی و پێشهاتە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، پاڵنەرە هەندێك وڵات لەناو ڕێكخراوی ئۆپیك پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی پێشوو بكەن بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت، وتیشی بەم نزیكانە عێراق ڕێككەوتنێكی نوێ‌ لەگەڵ ئۆپیك دەكات بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت.
ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو، تا ساڵی  2025 عێراق بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەگەیەنێتە 3 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، كە دەبێتە سەرچاوەیەكی دیكەی داهات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو