ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ لێبڕینی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌كرێت

  2020-09-24 15:01      450 جار بینراوە        کۆمێنت
بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگەیاند كه‌ مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەکرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلول، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی 4ی‌‌ 2020 ئامادەبکەن.
به‌گوێره‌ی‌ راگەیەندراوەکە، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران: بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دابەش دەکرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو