له‌عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌

  2020-09-24 16:27      104 جار بینراوە        کۆمێنت
4471 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنابوون

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلول، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 4471 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنابوون، هاوكات 45 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ 5055 كه‌س تووشی‌ كۆرۆنا بوون‌و 72 كه‌سیش مردن.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ عیراقدا هاتووه‌، له ماوه‌ی‌‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 3773 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ عیراق
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو