بافڵ تاڵه‌بانی‌ پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئیسپانیا كرد

  2020-09-24 17:39      138 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق.
لەدیدارێکدا لەسەر ھاوکێشە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکان، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا.
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە ھەرێم و عێراق، ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و تەئکیدی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری نیشتمانی و کوردستانی ھاوبەشکردەوە،  بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکاندا و چارەسەرکردنی کێشەکان. 
ھەر لەدیدارەکەدا ھاوسەرۆک پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا لەھەموو بوارەکاندا بە پێویست زانی، لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق بەگرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی ھەردوولای روانی و بەردەوامی پشتیوانییەکانیانی بۆ ھەرێم دووپاتکردەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو