له‌ تاسڵوجه‌ ئۆتۆمبێلێك خۆی‌ كێشا به‌ستوونێكدا‌و به‌هۆیه‌وه‌‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

  2020-09-24 19:14      170 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆکاری سەرەکی روداوەکە تیژڕەوی بووە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلول، لەسەر رێگای گشتی‌ تاسڵوجە-سلێمانی‌، ئۆتۆمبێلێك خۆی‌ كێشا به‌ ستوونێكی‌ رووناكیداو له‌ئاكامدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی تریش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای‌ سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌:لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕەوییەوە روویدا.
لەو رووداوەدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسی تریش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ رووداوه‌كه‌، له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هۆکاری سەرەکی روداوەکە تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترای تایبەت بوەو خۆی ئەکێشێت بە ستونی روناکی ناوەڕاستی شەقامەکە.

سه‌رچاوه‌: راگەیاندنی هاتووچۆی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو