عیراق: پابه‌ندین به‌رێككه‌وتنی‌ ئۆپیك+ و هه‌نارده‌كانمان زیادناكه‌ین

  2020-09-24 20:35      97 جار بینراوە        کۆمێنت
عیراق ره‌تیكرده‌وه‌ رێككه‌وتنێك بۆ زیادكردنی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ له‌ئارادبێت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلول، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق، پابه‌ندیی‌ خۆی‌ به‌ رێككه‌وتنی‌ ئۆپیك+ دووپاتكرده‌وه‌و ره‌تیكرده‌وه‌ رێككه‌وتنێك بۆ زیادكردنی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ له‌ئارادبێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، رایگه‌یاندووه‌:  عیراق پابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنی‌ ئۆپیك+‌و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی‌ تری‌ نه‌وت له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ ئۆپیكدا كارده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ بازاڕه‌كانی‌ نه‌وتی‌ جیهانی‌ بوونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا كه‌ بووه‌هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت.
هاوكات وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی‌ " سه‌باح" به‌زمانی‌ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراقه‌وه‌ بڵاوكرابووه‌، گوایه‌ عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ ئۆپیك+ رێككه‌وتووه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ زیادبكات.

سه‌رچاوه‌: به‌یاننامه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو