لاهور شێخ جەنگی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق دەكات

  2020-09-24 22:50      156 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلول، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە مارتن هووس ، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق وەفدێکی هاورێی.
لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق پیرۆزبایی لە لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ هەڵبژاردنی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ، لای خۆیەوە لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بۆ بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرە کرد و رایگەیاند یەکێتیی بە قۆناغێکی سەختدا تێپەری و توانرا کۆنگرەی نوێبونەوەی بەسترێت ویەکێتییەکی نوێی بێتە ئاراوە ، ئێستا یەکێتیی بە پەیرە و پرۆگرام و پەیکەربەندیەکی نوێوە هەنگاو دەنێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا لاهور شێخ جەنگی ڕوانین و هەڵوێستەکانی خۆی لە بارەی پەیوەندیەکانی نیوان هەرێم و بەغدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند گرتنە بەری دیالۆگ و زمانی هاوبەش تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان و رێککەوتنێکی گشتگیر لە نێوان هەردوولادا بە رەچاوکردنی دەستور.
لاهور شێخ جەنگی پشتیوانی خۆی و حزبەکەی دوپاتکردەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامیی لە عێراقدا  و رایگەیاند" یەکێتیی وەک هێزێکی سیاسی سۆشیال دیموکرات هەمیشە فاکتەرێک بوە بۆ بەردەوامی پرۆسەی سیاسیی و چەسپاندنی ئارامیی و ئۆقرەیی  لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا و  لەسەر ئەو سیاسەتەش بەردەوامدەبێت."
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە وەک دوو هیزی سەرەکی لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوامن لەسەر بیروراگۆڕینەوە و گەیشتن بە لێکگەیشتنی هاوبەش لەبارەی کۆی پرسەکان، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە تێروانینی جیاوازیان لەسەرە.
لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند" وەک یەکێتیی دەمانەوێت شەریک و هاوبەشێکی راستەقینەبین لە حکومەتدا و بەشداربین لە هەموو جومگەکانی حکومرانیدا و بنەمای شەفافیەت لە داهات و سەرچاوەکانیشدا رەچاوبکرێت" 
لە کۆتایی دیدارەکەدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق سوپاسی تێروانینە واقیعی وهەڵوێستەکانی لاهور شێخ جەنگی و یەکێتیی کرد  کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی و هاوڵاتیان دەکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو