2 چەكداری داعش لەناحیەی ریاز دەستگیردەكرێن

  2020-09-25 23:41      125 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزەكانی پۆلیسی  فیدراڵی عێراق لە ئۆپراسیۆنێكدا دوو چەكداری داعشیان لەناحیەی ڕیازی سەر بەپارێزگای كەركوك دەستگیركرد.
ئەمڕۆ هەینی 25-9-2020، لە ڕاگەیەندراوێكدا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاشكرایكرد ، بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری هێزەكانی لیوای 10ی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانە دوو چەكداری داعش لە ناحیەی ڕیاز سەر بەپارێزگای كەركوك دەستگیربكەن.
ئاماژەبەوەشكراوە، كەدەستگیركراوەكان بەناوی (و.خ.ع) و (ع. خ.ع) بەمادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بەمەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانیان و دادگاییكردنیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو