دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

  2020-09-26 09:50      1344 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو لیستی موچه‌ی مانگی نیسان راده‌گه‌یه‌نن و موچه‌ی سه‌رچه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی یەکشەممە لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان رادەگەیەنرێت و بە یەک هەفتە موچەی هەموو وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاگادارکراونەتەوە لەهەفتەی داهاتوودا 320ملیار دینارەکەی بەغداش دەگاته‌ هه‌رێم، بۆیە بە یەک هەفتە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەن.
به‌وته‌ی سەرچاوەکەداهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كورستانیش زیادیکردوە و پارەی فرۆشراوی نەوتیش ئامادەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و لەحاڵەتی دابەشکردنیشیدا بە لێبڕينی18% له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو