به‌رزترین رێژه‌ی‌ مردن به‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێم تۆماركرا

  2020-09-26 12:19      192 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 520 تووشبووی‌ نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌ كه‌ 109 له‌ هه‌ولێر، 95 له‌ سلێمانی، 21 له‌ گه‌رمیان، 271 له‌ دهۆك و 24 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌.
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌هه‌مان ماوه‌دا 264 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 199 له‌ هه‌ولێر، 19 له‌ سلێمانی، 25 له‌ گه‌رمیان و 21 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ڵێت: هاوكات 33 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ 9 له‌ هه‌ولێر، 7 له‌ سلێمانی، 1 له‌ گه‌رمیان،  1 له‌ ڕاپه‌ڕین، 13 له‌ دهۆك و 2 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌.
راشیگه‌یاند كه‌ تا ئێستا 45 هه‌زار و 215 كه‌س له‌هه‌رێم تووشی‌ كۆرۆنا بوون كه‌ 28 هه‌زار و 938یان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌زار و 650یان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو