خامەنەئی بۆ سیستانی: هەڵەكەت راست بكەرەوە

  2020-09-26 22:38      408 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرنووسەری رۆژنامەی كەیهانی سەر بەنووسینگەی عەلی خامەنەئی بە سیستانی دەڵێت: هەڵەتان كرد كە داواتان لەنوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، قەیناكە هەڵەت كردووە، ئێستا دەتوانیت بگەڕێیتەوە و هەڵەكەت راستبكەیتەوە و بڵێیت من شتی وام نەوتووە.
حسێن شەریعەتمەداری، سەرنووسەری رۆژنامەی كەیهانی سەر بەنووسینگەی عەلی خامەنەئی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەوتاری سەرەكیی رۆژنامەكەدا لەسەر بانگهێشتەكەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق كەداوایكردبوو نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتیی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عیراق بكات نووسیویەتی: داواكردن لەنەتەوە یەكگرتووەكان لەلایەن سیستانییەوە بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەئاست پێگەی سیستانیدا نییەو دەشڵێت: ئەو داوایە لەنەتەوە یەكگرتووەكان مانای ئیفلاسبوونی سیستانییە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو