عیراق 320 ملیار دینار، رەوانەی هەرێم دەكات

  2020-09-27 10:45      589 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە، حكومەتی عیراق 320 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات كەپێشتر لەنێوان بەغداو هەولێردا رێككەوتنی لەسەركراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست puknow كەوتوون، بڕیارە ئەمڕۆ  27-9-2020، 320 ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ یان سبەینێ خشتەیەكی نوێی مووچە رابگەیەنرێت.
بە گوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان هەولێرو بەغدا بێت، تاكۆتایی ئەمساڵ و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021، حكومەتی ناوەند مانگانە بڕی 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات و لەبەرامبەردا 50% داهاتی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو