2 تۆمه‌تبار به‌بڕێك پاره‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

  2020-09-27 11:39      200 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی دوو تۆمه‌تباری به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی جۆری پێنج هه‌زاری عێراقی‌ ساخته‌یان پێبووه‌و ویستویانه‌ له‌ناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی ساخی بكه‌نه‌وه‌.
دوای‌ به‌دواداچون‌و چاودێری‌ ورد، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌‌راوه‌ له‌پاركی ئازادی ده‌ستگیربكرێن.
تۆمه‌تباره‌كان ناویان (ل. م. ر) له‌دایكبووی‌ 1974 و (ع. م. ح) له‌دایكبووی‌ 1976، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 298/280 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو