پەرلەمانتارێكی عیراق: دەبێت حكومەت پابەندبێت بەكشانەوەی هێزە بیانیەكان

  2020-09-27 14:03      124 جار بینراوە        کۆمێنت

پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند، دەبێت حكومەت پابەندبێت  بەجێبەجێكردنی بڕیاری كشانەوەی هێزە بیانیەكان.
فازڵ فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكرد، بڕیاری پەرلەمان بۆ كشانەوەی هێزە بیانیەكان بۆتە جێی گرنگی پێدان و بەدواداچوونی زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان و هەروەها پەرلەمان هەڵوێستی دەبێت بەرامبەر بڕیارە سیادییەكان و دۆسێی گۆڕانكاری لەپۆستە حكومیەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری پەرلەمانی عیراق روون و ئاشكرایە لەبارەی كشانەوەی هێزە بیانیەكان و دەبێت حكومەتیش پابەند بێت بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارە، بەتایبەت كە زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان داوای جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەكەن.
ئەوەشیخستەڕوو، پەرلەمان هەڵوێستە دەبێت بەرامبەر ئەو بڕیارانەی دەریكردووە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی هەیە بە كشانەوەی هێزە بیانیەكان لەگەڵ دامەزراندن و گۆڕانكاری لەپۆستە حكومیەكان كەلەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە لەسەر بنەمای پشكداری ئەنجام دراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو