بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار نزمترین ئاستی تۆمار كرد

  2020-09-27 16:56      513 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی گەڕانەوەی سزاكانی سەر ئێران بەهای تمەن رۆژ بەڕۆژ ڕووی لەدابەزینەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە (27/9/2020) بەهای تمەن بەڕێژەیەكی بەرچاو رووی لەدابەزین كرد، بەشێوەیەك ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكراوە. 
سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی لەلایەن بانكی ناوەندیی ئێرانەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەهای دراوی دەرەكی درا، بەڵام نرخی دۆلار لەبەرامبەر دراوی ئێرانیدا تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو دۆلارێكی ئەمریكی بەرامبەر بە ٢٩ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكراوە . 
كشانەوەی ئەمریكا لەڕێكکەوتنە ئەتۆمیەكەو گەڕانەوەی سزاكانی سەر ئێران ئابووریی ئەو وڵاتەی ڕووبەروی ئاستەنگی زیاتر كردووەتەوەو هەناردەی نەوت كە بەشادەماری ئابووریی ئیران دادەنرێت ڕۆژانە كەمبووەتەوە بۆ خوار نیو ملیۆن بەرمیل، هەموو ئەمانەش كاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەهای تمەن هەبووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو