راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا کۆبونەوە

  2020-09-28 13:19      170 جار بینراوە        کۆمێنت

راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لەکۆبونەوەیەکدا بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ حکومەتی عێراق لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی لەتێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان تاتوێ دەکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەبەغدا لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق کۆبوەتەوە و باسیان لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن لەسەرجەم بوارەکان و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنیان کردوە.
باڵیۆزی ئەمریکا لەدیدارەکەدا بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش دەربڕیوە و جەختی کردوەتەوە کە هەردولا هەماهەنگ دەبن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگیانەی کە هاتونەتە پێش.
لای خۆیەوە راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باسی لەوەکردوە، بەپێویستی دەزانن لەقۆناغی ئێستادا زیاتر کار بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش بکرێت، بۆ ئەوەی ناوچەکە و جیهانیش لەئاسایش و ئارامیدا بژین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو