ڕۆناڵدۆ 450 هەمین گۆڵی خۆی تۆماركرد

  2020-09-28 13:37      116 جار بینراوە        کۆمێنت

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یۆڤانتۆس بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی و دروستكردنی مێژوو لەجیهانی تۆپی پێ و تۆماركردنی دەسكەوتی نوێ و بێ وێنە .
ڕۆناڵدۆ 450 هەمین گۆڵی خۆی تۆماركرد، كە لەنێوان ساڵەكانی 2004 بۆ 2008 بۆ یانەی مانچستەر یوونایتد و لالیگا یاری كرد و تێیدا درێسی ریاڵ مەدرید. (2009-2018) و دواتر چووە خولی ئیتالی و لەئێستادا لەیاریكردن بۆ ئەو خولە بەردەوامە. لە ئێستادا ڕۆناڵدۆ لەیاری یانەكەی بەرامبەر ڕۆما توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات .كە ئەمەش بۆ ئەو یاریزانە ڕیكۆردێكی ناوەزە بوو لەتۆمارەكانی تۆپی پێ .بۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی 
ڕۆناڵدۆ 450 گۆڵی لەپێنج خولەسەرەكیەكەی ( ئینگلتەرا ، ئیتالیا ، ئیسپانیا ، فەرەنسا، ئەڵمانیا ) ئەوروپا. كە ئەم یاریزانە لە ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا یارییكردووە، كریستیانۆ بوە یەكەم یاریزان لەمێژودا بۆ بەدەستهێنانی ئەم ژمارەیە، كە تۆڕی ئامارو مێژووی جیهانی تۆپی پێی بڵاویكردۆتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو