راپەڕین... باندێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركران

  2020-09-28 18:56      132 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیركردنی باندێكی بازرگانی سێ كەسی راگەیاند كەبەبڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون.
محەمەد فازڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند: هێزەكانیان لەبازگەی بانوەقەل كەسێكیان دەستگیر كردووە كە چوار كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری (كریستاڵ)ی لەناو (تایەی سپێری) ئۆتۆمبیلەكەیدا حەشار دابوو، وتیشی: لەدوای لێكۆڵینەوە لەسەر هەمان دۆسیە توانیویانە دوو كەسی دیكە دەستگیربكەن و سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو