چلەی ماتەمینی پێشمەرگەو پرۆفیسۆر د.محەمەد كەساس بەڕێوەچوو

  2020-09-28 20:45      110 جار بینراوە        کۆمێنت

تاجەگوڵینەی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچلەی ماتەمینی پێشمەرگەو پڕۆفیسۆر د.محەمەد کەساس دانرا.
بەئامادەبوونی لێپرسراوانی مەڵبەندی یەكی ڕێکخستنی سلێمانی و ١٢ی چەمچەماڵی (ی.ن.ک)و پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایانی زانکۆی سلمانی لەهۆڵی کۆلێژی زمان لەزانکۆی سلێمانی چلەی ماتەمینی بۆ پێشمەرگەو مامۆستای زانکۆ پڕۆفیسۆر محەمەد کەساس جەباری بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای مەڕاسیمەکە  تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفای لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی ی.ن.ک دانرا، دواتر  لەوتاری سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی چەند وێستگەیەک لەکاری ئەکادیمی پڕۆفیسۆر محەمەد کەساس بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو پاشان لەکورتە فیلمێکدا ژیان و کارو خەباتی پێشمەرگایەتی و ئەکادیمی پڕۆفیسۆر محەمەد کەساس  پێشکەشکرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو