لیره‌ی‌ توركی‌ زیاتر هه‌ره‌سی‌ هێنا

  2020-09-30 15:25      330 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌، لیره‌ی‌ توركی‌ زیاتر له‌ 22%ی‌ به‌های‌ خۆی‌ له‌ده‌ستداوه

لیره‌ی‌ توركی‌ له‌به‌رانبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكیدا به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین‌،‌ ئه‌مڕۆش به‌هاكه‌ی زیاتر‌ له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی‌ ئه‌یلول، نرخی‌ لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رانبه‌ر به‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌مجۆره‌یه‌: یه‌ك دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌= 7.78 لیره‌ی‌ توركی‌.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، پاش ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند رێكارێكی‌ بانكی‌، به‌های‌ لیره‌ كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی‌‌ به‌خۆوه‌بینی‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ زۆری‌ نه‌خایاند‌و جارێكی‌ تر نرخه‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ به‌دابه‌زین كرده‌وه‌.
جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌ویه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌، لیره‌ی‌ توركی‌ زیاتر له‌ 22%ی‌ به‌های‌ خۆی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێكس ئی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو