عیراق.. ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی‌‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان ده‌كه‌نه‌ئامانج

  2020-10-01 15:32      127 جار بینراوە        کۆمێنت
ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی‌ وته‌بێژی‌ ره‌سمی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و "تیرۆریست"انه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ به‌ئامانجگرتنی‌ نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كاندا.
خه‌فاجی‌، له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی‌ سۆمه‌رییه‌ی‌ عیراقی‌، ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند كه‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، په‌یامی‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تیرۆریستان هه‌رچه‌نده‌ بتوانن رابكه‌ن‌و خۆیان حه‌شاربده‌ن، هه‌ر راوه‌دووده‌نرێن‌و ده‌ستگیرده‌كرێن‌و سزای‌ كرده‌وه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا گه‌یشتووه‌ قۆناغێكی‌ " گه‌وره‌‌و گرنگ"، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ ورده‌كاریی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بدات، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ "دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كرێت، چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ رای‌ گشتییه‌وه‌".
ئه‌و پێشهاته‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێرش‌و په‌لاماری‌ سه‌ر هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ تری‌ هاوپیه‌مانان له‌ عیراق، تادێن ته‌شه‌نه‌ده‌كات‌و وایلێهاتووه‌ بوونه‌ته‌ كاری رۆژانه‌، ئه‌وه‌ش وای‌ له‌ واشنتۆن كردووه‌ بریار له‌سه‌ر داخستنی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ی‌ له‌ عیراق بدات، بۆ ماوه‌ی‌ 90 رۆژ، ئه‌گه‌رچی‌ تائێستا نازانرێت ئه‌و بڕیاره‌ له‌ كه‌یه‌وه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ یوم ئه‌لسابع
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو